Muhammet Tarhan
09 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2022
ئەنقەرە-AA
سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق ھێرزۆگ گوتی: "ئامانجمان دانانی بناغەی پێشخستنی پەیوەندیی دۆستایەتییە لە نێوان وڵاتەکانمان (تورکیا-ئیسرائیل) و گەلەکانمان".
ئیسحاق ھێرزۆگ کە ئەمڕۆ سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە، دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و کۆبوونەوەی نێوان شاندی ھەردوو وڵات، لەگەڵ ئەردۆغان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
لهمیانی كۆنگره رۆژنامهوانییه هاوبهشهكهدا ھێرزۆگ گوتی: "ئامانجمان دانانی بناغەی پێشخستنی پەیوەندیی دۆستایەتیە لە نێوان وڵاتەکانمان (تورکیا-ئیسرائیل) و گەلەکانمان".
راشیگهیاند: "ئیسرائیل و تورکیا لەم ناوچەیەی کە ھەموومان ناومان لێناوە ماڵمان دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر ھەماھەنگیی بکەین و دەبێت بکرێت".
سەرۆکی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد کە لە مانگی داھاتوودا وەزیری دەرەوەی تورکیا، مهولود چاوشئۆغڵو سەردانی ئیسرائیل دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.