Enes Kaplan,Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک:"به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باخچه‌لی کۆبوونەوەیەکی گرنگ و ئەرێنیان له‌باره‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی هاوپه‌یمانیی جمهوره‌وه ئه‌نجامدا. سەبارەت بە بەیەکەوە کارکردن بۆ هەڵبژاردنە خۆجییەکان تا رادەیەکی باش لێکتێگەیشتن هەیە".
چه‌لیك له‌كاتی به‌جێهێشتنی ناوه‌ندی گشتیی ئاك پارتیدا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، چه‌لیك گوتی،
"به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باخچه‌لی کۆبوونەوەیەکی گرنگ و ئەرێنیان له‌باره‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی هاوپه‌یمانیی جمهوره‌وه ئه‌نجامدا. سەبارەت بە بەیەکەوە کارکردن بۆ هەڵبژاردنە خۆجییەکان تا رادەیەکی باش لێکتێگەیشتن هەیە".
چه‌لیك له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی نێوان ئاك پارتی و مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنی خۆجێیدا گوتی، "جێگرانی سه‌رۆكی گشتی كۆده‌بنه‌وه و راپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. دواتر سه‌رۆكانی گشتییش كۆده‌بنه‌وه".
گوتەبێژی ئاک پارتی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "لە کۆبوونەوەی رۆژی هەینی کە بەسەرۆکایەتی سەرکۆمارمان ئەنجامدەدرێت کاندیدی ٤٠ شوێن رادەگەیەنین کە لەنێوانیان شارەکانی ئەنقەرە، ئیستانبوڵ و ئیزمیریش بەدیدەکرێن".