Orhan Onur Gemici
05 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2026
گوتهبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی تورکیای بێ تیرۆردا، گەیشتوونەتە گرنگترین قۆناغی پرۆسەکە.
عومەر چەلیک لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی بەڕێوەبردنی ئاک پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر پرسەکانی ڕۆژەڤ دوا.
چەلیک لەسەرەتای قسەکانیدا وێرای ئاماژەکردن بە پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسای "بەهێزکردنی هاودهنگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" لە تورکیا لە لایەن کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی بە پەرلەمانی تورکیا، گوتی: "لەگەڵ پێشکەشکردنی پێشنیاری یاسای (تورکیای بێ تیرۆر) گەیشتووینەتە گرنگترین قۆناغی پرۆسە دوو ساڵییەکە".
عومەر چەلیک گوتیشی: "بە نەمانی تیرۆر لە ڕۆژەڤدا، کەشێکی سیاسی کە پێوەری دیموکراسییمان زۆر فراوانتر دەکات، باوەش بۆ ٨٦ ملیۆن هاووڵاتی وڵاتەکەمان دەکاتەوە".
گوتهبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک ڕایگەیاند ڕاشیگەیاند: "لە ڕۆژێکی مێژووییداین. وەک هەموو هاووڵاتیانی کۆماری تورکیا هەنگاوێکی گرنگمان نا لە ئاراستەی برایەتی، یەکگرتوویی و یەکێتیمان".