Sangar Hamad Azeez
18 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، ماهیر ئوناڵ رایگەیاند: "ئێمه هه‌رگیز ناخوازین رۆژه‌ڤی توركیا له لایه‌ن درۆ، قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو، سووكایه‌تی و زمانه ژه‌هراوییه‌كه‌ی كه‌مال كڵچدارئۆغڵوهوه كۆنترۆڵ بكرێت".
ئوناڵ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای ئاک پارتی لە ئیستانبوڵ رەخنەی لە سەرۆکی گشتی جەهەپە کەمال کلچدارئۆغڵو گوتی: "ئێمه هه‌رگیز ناخوازین رۆژه‌ڤی توركیا له لایه‌ن درۆ، قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو، سووكایه‌تی و زمانه ژه‌هراوییه‌كه‌ی كه‌مال كڵچدارئۆغڵوهوه كۆنترۆڵ بكرێت".
ماهیر ئوناڵ جەختی لە پاراستنی ئاسایشی دیموکراسی و سیستەمی گشتی کردەوە و گوتی: "دەزانین کە ئاسایشی سنوورەکانمان چەند گرنگن و هێرشەکانی داعش، فەتۆ، پەکەکە و پەیەدە بۆ سەر تورکیا دەزانین. لەم دۆخەدا بەدڵنیاییەوە تورکیا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی دیموکراسی و سیستەمی گشتیی، گرەنتیکردنی ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان، ژمارەیەک رێکار دەگرێتە بەر بەڵام ئەم رێکارانە بەدڵنیاییەوە سنووردارکردنی ئازادییەکانی هاووڵاتییان و ماف و ئازادییەکان لەخۆ ناگرێت".