Zana Natık Kerem
14 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2023
ھەولێر – AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف گیانلەدەستدانی ١١ ھاووڵاتی عێراقی لە بوومەلەرزەکانی تورکیادا راگەیاند.
ئەحمەد سەحاف لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، لەو بوومەلەرزانەی کە رۆژی شەشی ئەم مانگە لە تورکیا روویاندا، ١١ ھاووڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستداوە.
گوتیشی: "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیادا، بە گرنگییەوە بەدواداچوون بۆ دوایین زانیارییەکان دەکەین".
باسی لەوەش کرد کە تیمە فریاگوزارییەکانی عێراق بۆ ناوچانەی تورکیا کە بەھۆی بوومەلەرزەکانەوە زیانیان بەرکەتووە نێردراون و ھاوکاری پێشکەش بە زیانلێکەوتووان دەکەن.
رۆژی شەشی ئەم مانگە دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی ٧،٧ و ٧،٦ پلە لە پارێزگای قەھرەمانمەڕەش باشووری تورکیا روویاندا و کاریگەری لەسەر ١٠ پارێزگای تورکیا و پێنج پارێزگای سووریا دروست کرد. بەپێی دوایین ئامار ژمارەی ئەوکەسانەی لە تورکیا و سووریا بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە ٣٧ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.