Abdullah Shukur
10 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2015
ئیستانبوڵ
دەمیرتاش لە گۆڕەپانی کۆماری ئەسانیۆرت لە شاری ئیستانبوڵ وتارێکی بۆ جەماوەر پێشکەش کرد.
دەمیرتاش لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە چەند ئامانجێک ھەیە، پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) دەیەوێت بەجێبھێنێت. لە پاڵ ئەمەش گوتی: "پێویستە خوێن لەم وڵاتە رابوەستێت. لەم وڵاتە پێویستە ھەر کەس بە زمانی خۆی بژیت. بە باوەڕ و زمانی زگماکی خۆی بژی. لە ھەڵبژاردنی ٧ی حوزەیران لە گشت گۆڕەپانەکان ئەم پەیامانەمان گواستووەتەوە".
ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش: " خودا ھەریەکە لە ئێمەی جیاواز دروستکردووە. ئەمە تاوان نییە. کورد بە کوردایەتی و زمانی کوردی خۆیەوە بە نرخ و جوانە، ھاوکات تورکیش بە تورکایەتی و زمانی تورکییەوە جوان و بەنرخە. ھیچ پێویست ناکات ئەمانە ببنە دوژمنی یەکتر و نەفرەت لەیەکتر بکەن. ناتوانین ھیچ شتێک ئینکار بکرێت. برایەتی لەسەر کۆیلایەتی کەسی دیکە ناکرێت".
جێگەی باسە دەمیرتاش لە دوای تەواکردنی وتەکانی کۆتایی بە کۆبوونەوە جەماوەرییەکە ھێنا.