Mazın Asad
04 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا جەنەراڵ خولوسی ئاکار و فەرماندەکانی دیکە ناوچەیەکی دەوروبەری شارۆچکەی شەمزینانی شاری ھەکارییان بەسەر کردەوە کە بەھۆی ھێرشێکی تیرۆریستان لەوێدا ٦ سەرباز و دوو گوندپارێز گیانیان لەدەست دا و پاشان سەردانی بنکەی بویوکتەپە-یان لە ناوچەکە کرد.
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆک ئەرکانی سوپا خولوسی ئاکار و شاندێکی یاوەری کە پێکھاتووە لە فەرماندەی ھێزەکانی وشکایی یەشار گولەر، فەرماندەی ھێزەکانی دەریایی عەدنان ئۆزباڵ و فەرماندەی ھێزەکانی ئاسمانی حەسەن کوچوک ئاکیوز لە شارۆچکەی شەمزینان و یوکسەکۆڤای شاری ھەکاری چەند بنکە و بارەگایەکیان بەسەر کردەوە.
خولوسی ئاکار و شاندە یاوەرییەکە ناوچەیەکی دەوروبەری شارۆچکەی شەمزینانی شاری ھەکاریشیان بەسەر کردەوە کە بەھۆی ھێرشێکی تیرۆریستان لەوێدا ٦ سەرباز و دوو گوندپارێز گیانیان لەدەست دا.
پاشان سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا و شاندە یاوەرییەکەی سەردانی بنکەی بویوکتەپە-یان لە ناوچەکە کرد.
ھاوکات فەرماندەکان سەردانی ماڵی ئەو دوو گوندپارێزەیان لە گوندی تۆکلو لە ھەکاری کرد کە لە ھێرشەکەدا گیانیان لەدەست دابوو.