Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2016
شەوی رابردوو یانەی گەلاتەسەرای بە بردنەوەی لە یانەی فەنەرباهچە بووە پاڵەوانی جامی تورکیا بۆ وەرزی ٢٠١٥ - ٢٠١٦.
لە یاری کۆتایی جامی تورکیا و یاری دێربی ئیستانبوڵ یانەی گەڵاتەسەرای و فەنەرباهچە رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
یاریەکە کە لە یاریگای ستاد ئەنتاڵیا ئەرێنا لە ئەنتاڵیا بەڕێوەچوو تێدا هەردوو یانە تەواوی هەوڵی خۆیاندا بۆ ئەوەی نازناوەکە بەدەست بهێنن.
لە گێمی یەکەم دا یانەی گەلاتەسەرای لە رێگەی یاریزانی ئەڵمانی لوکاس پۆدۆڵسکی گۆڵێکی تۆمار کرد و یانەکەی پێشخست، بەم شێوەیەش کۆتایی بە گێمی یەکەم هات.
لە گێمی دووەم دا یانەی فەنەر هەوڵێکی زۆریدا بۆ ئەوەی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکات بەڵام هەوڵەکانی بێهوودە بوون و بەم ئەنجامە یارییەکە بە کۆتا هات و یانەی گەلاتەسەرای بووە پاڵەوانی جامەکە.