Sangar Hamad Azeez
16 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
لە یارییەکی ئاگرین دا یانەی تۆپی سەبەتەی فەنەرباهچە بە ئەنجامی ١٠١ - ٩٦ بە یانەی سیسکا مۆسکۆ دۆڕا و توانی پلەی دووەمی یۆرووپا لیگ بەدەست بهێنێت بۆ ئەم وەرزە.
لە میانی یارییەکانی کۆتایی یۆرووپا لیگ بۆ تۆپی سەبەتە، یانەی فەنەرباهچە رووبەڕووی یانەی سیسکامۆسکۆ بووەوە.
یارییەکە کە لە ئاستێکی ئێجگار بەرز بەڕێوەچوو لە کاتی یاسایدا هەردوو یانە بە ٨٣ خاڵ یەکسان بوون و ناچار پەنا برایە بەر کاتی زیادکراو.
لە کاتی زیادکراودا یانە رووسیەکە توانی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی بەکۆتا بهێنێت و بە ئەنجامی ١٠١-٩٦ یارییەکە بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ی یۆرووپا لیگ بۆ تۆپی سەبەتە.