Yusuf Aydın Deniz
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێشهاته ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن به‌تایبه‌ت بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
فوئاد ئۆكتای كه پێشتر وه‌ك راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌ك جێگری سهركۆمار به‌شداره. خولوسی ئاكار كه پێشتر وه‌ك سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای بەشداربووه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌ك وه‌زیری به‌رگری به‌شداره.
هاوكات یاشار گوله‌ر وه‌ك سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا و ئومیت دوندار وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا ده‌كەن.