Berk Özkan,İzzet Taskiran,Hemın Othman Mohammed
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی توركی به گه‌شتی ژماره "TK 2124" یه‌كه‌م گه‌شتی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵه‌وه ئه‌نجامدا كه گه‌شتی بۆ ئه‌نقه‌ره كرد.
یه‌كه‌م گه‌شت له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ كه 29ی تشرینی یه‌كه‌م به به‌شداری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته كرایه‌وه كاتژمێر 11:32 ده‌ستیپێكرد بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغای ئه‌نقه‌ره.
به‌پێی به‌رواری گه‌شتی فڕۆكه‌كه كه پێشتر هێڵی ئاسمانیی توركی بڵاویكردبووه‌وه، گه‌شتیاران بلیته‌كانیان كڕی و له كاته‌كانی به‌یانیه‌وه روویان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ كرد.