Yılmaz Kazandıoğlu,Ulaş Güven
07 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2019
هه‌كاری - AA
به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی شارۆچكه‌ی یوكسێكۆڤای هه‌كاری كه به‌هۆی هێرشی په‌كه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌شێكی به‌رچاوی كێشه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌ی شارۆچكه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ''عه‌ریفی جه‌ندرمه ره‌مه‌زان گوله'' دژ به چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه پێش سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شارۆچكه‌كه‌دا خه‌نده‌قیان هه‌ڵكه‌ند، ئاسایش و ئارامی له شارۆچكه‌كه ده‌سته‌به‌ركرا و، ده‌ست به كار كرا بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه كه‌وتبوونه‌وه.
له چوارچێوه‌ی كاره‌كاندا هاوكاری ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش به‌و هاوڵاتیانه كرا كه زیانیان به‌ركه‌وتبوو، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین ده‌كرێت كه خانووه‌كانیان به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی نوێ له‌بری قوتابخانه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان دروستده‌كرێن.
له كاتێكدا به‌شێكی زۆری كاره‌كان له‌و قوتابخانانه‌دا ته‌واوبوون، هاوكات له هه‌ندێك ناوچه‌ی شارۆچكه‌كه‌دا ده‌ست به دروستكردنی قوتابخانه‌ی نوێ ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه پارێزگاری هه‌كاری، ئیدریش ئاكبییك به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه كه‌وتوونه‌ته‌وه.
ئاكبییك باسی له‌وه كرد كه یوكسێكۆڤا شارۆچكه‌یه‌كه رۆژ له دوای رۆژ له گه‌شه‌سه‌ندندایه و، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاری زۆر ده‌كرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده تیایدا.
گوتیشی: '' ١٩ پرۆژه‌ی قوتابخانه‌مان هه‌یه. ١١یان دروستكردنیان درێژه‌ی هه‌یه. چواریشیان خه‌ریكه ده‌ست به دروستكردنیان ده‌كرێت''.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكه، بیلال گور ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه له ساڵی ٢٠١٦دا، ١١ قوتابخانه‌ی ١٦٤ پۆلی روخێندراون.