Saim Harmancı
07 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
هه‌كاری - AA
700 له‌و بینا و خانووانه‌ی شارۆچكه‌ی یوكسەكۆڤای سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری کە له پێكدادانه‌كاندا زیانیان به‌ركه‌وتووه رووخێنران.
كاره‌كانی رووخاندن و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و بینا و خانووانه‌ی له شارۆچكه‌ی یوكسەكۆڤای سه‌ربه پارێزگای هه‌كاری له‌ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژبە په‌كه‌كه و پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا زیانیان به‌ركه‌وتووه به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژینگه و شارسازیی شارۆچكه‌كه وه‌رگیراوه، كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ش به‌شداریی كاره‌كانی رووخاندن و پاككردنه‌وه‌ی كردووه و كاره‌كانیان خێراتر كردووه.
تا ئێستا 700 بینا رووخێنراوه كه نزیكه‌ی 2 هەزار خانوو له‌خۆده‌گرێت.
داروپه‌ردووی بیناكان بۆ ناوچه‌یه‌كی سه‌ر رێگای شه‌مزینان ده‌گوازرێنه‌وه و راگه‌یه‌نراوه كه كاره‌كان له وه‌رزی زستانیشدا درێژه‌یان پێده‌درێت.