Kosar OSMAN
14 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2015
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) فیگەن یوکسەکداغ ئاماژەیکرد کە بە مەبەستی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ لە شارۆچکەی سور داواکارییان بەرزکردووەتەوە بۆ دادگای دەستووریی تورکیا.
یوکسەکداغ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیکرد داوایانکردووە ئەو قەدەغەیەی سەر شارۆچکەی سور هەڵبگیرێت کە 6 رۆژە بەردەوامە.
لەمبارەیەوە هاوسەرۆکی هەدەپە بەمشێوەیە دوا: "ئێمە پشتگیریمان لە هەڵکەندنی خەندەق نەکردووە. بەڵام ئەو مەسەلەی خەندەقە راستەوخۆ دوای پەراوێزخرانی بەندەکانی پێکهاتنی 28ی شوبات سەریهەڵدا. جا لێرەوە دەڵێم خۆزگە کێشەکان بە دتخستن و پڕکردنەوەی ئەم خەندەقانە کۆتاییان پێ بهاتایە. کێشە لەوەدا نییە و خەندەقەکانیش دادەخرێن و ئەم گرژییە ساتیانەش تەواو دەبن. بەڵام ئەگەر تورکیا دەرگا بۆ ئاشتەوایی واڵا نەکات، ئەوا کێشەکان وەک خۆیان درێژە دەکێشن".
یوکسەکداغ باسی ئەو داواکارییەی کرد کە بۆ هەڵگیرانی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ دادگا بەرزیانکردووەتەوە گوتی: "بە مەبەستی هەڵگیرانی ئەم قەدەغەیە داواکاریمان ئاراستەی دادگای دەستووریی تورکیا کردووە. جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ بەمجۆرە لادانە لە دەستووری وڵات".