Sangar Hamad Azeez
24 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2018
مەدرید - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم کە بەسەردانێکی فەرمی لە ئیسپانیایە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ماریانا رۆخۆی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.
لەبارەی قۆناغی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا یڵدرم گوتی: "پێمانوایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕوومان بووەتەوە، پێویستە یەکێتی ئەورووپا دیدگایەکی نوێی لەمبارەیەوە ھەبێت".
سەبارەت بە بانگھێشتی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەیی ئەورووپا پەیوەندیدار بە دواخستنی ھەڵبژاردنەکان، یڵدرم گوتی: "ئەگەر کۆنسەی ئەورووپا خەریکی کاری خۆی بێت زۆر باشە. چونکە ئەوان ھەڵبژاردنەکە ئەنجام نادەن، تورکیا ئەنجامی دەدات".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "لە جیاتی ئەوەی کۆنسەی ئەورووپا باسی ئەمە بکات، با تیرۆریستێک کە دەستی بە کوشتنی ھەزاران مرۆڤ سوور بووە، نەھێنێتە ئەو شوێنە و وتاری پێ نەدات. ھێنانی ساڵح موسلیم بۆ ئەو پەرلەمانە، کۆنسەی ئەورووپا خزمەت بە ئاشتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەھاکانی ئەورووپا ناکات".