ئیستانبوڵ- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە میانی کردنەوەی کۆڕبەندی TRT Worldدا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ی عێراقه‌وه روون و ئاشكرایه. توركیا گرنگییه‌كی زۆر به یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و پاراستنی یه‌كێتیی سیاسیی ده‌دات. سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له باكووری عێراق ریفراندۆمێك ئه‌نجامدرا كه به ئاشكرا پێشێلی ده‌ستووری عێراقه و شه‌رعی نییه. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌تی عێراق له ناوخۆی سنووری وڵاتی خۆی به مه‌به‌ستی سه‌روه‌ری ده‌ستوور هه‌ڵیناوه له جێگه‌ی خۆیه‌تی و پشتیوانی لێده‌كه‌ین. وه‌ك توركیا هه‌نگاومان له‌به‌رده‌ستدایه كه له‌و باره‌یه‌وه بیگرینه‌به‌ر. ئه‌وانه‌یش یه‌ك به یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. كایه‌ی ئاسمانیمان داخست، ده‌ستمان كرد به‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ندی بكرێت. له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پێداگریمان له‌باره‌ی داهاتوویه‌كی عێراق كه هه‌موو گرووپه نه‌ژادیه‌كان له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدا پێكه‌وه تیایدا بژین".
بینالی یڵدرم له لێدوانێكیدا له‌باره‌ی ره‌وشی عێراق و پێشهاته‌كانی كه‌ركووكه‌وه دوا و گوتیشی: "چاوه‌ڕوانین حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق هه‌ستیاریی پێویست له‌باره‌ی گێڕانه‌وه‌ی دۆخی دیمۆگرافیای مووسڵ كه له داعش وه‌رگیراوه‌ته‌وه و كه‌ركووك كه له پێشمه‌رگه وه‌رگیراوه‌ته‌وه نیشان بدات، بۆ دۆخی پێشتری له‌سه‌ر بنه‌مای مێژووی ناوچه‌كه".
لە میانی گوتەکانیدا بینالی یڵدرم لەبارەی تەقینەوەکەی سۆماڵ رایگەیاند "داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ هەموو ئەو خوشک و برایانەمان دەکەین کە لە هێرشە تیرۆریستییەکەدا گیانیان لەدەستداوە. ئەو هێرشە تیرۆریستە نزمە بە توندی ئیدانە دەکەین''.
یڵدرم راشیگەیاند "ده‌بینین كه له جیهاندا تیرۆر و جه‌نگه‌كان تادێت بهربڵاودهبن. له‌پاڵ توندڕه‌وی گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ین كه وه‌ك دوژمنایه‌تیكردنی بیانی تهوژمهكانیش به‌تایبه‌تی له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا ده‌ستیان به زیادبوون كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستپێكی سێبه‌ری ئه‌و توندڕه‌ویه له ئه‌ورووپادا كه پێمانوایه له رووی دیموكراسیه‌وه پێشكه‌وتوون نیگه‌رانیه‌كی دیكه‌یه".
دواتر گوتی: ''ئەوە دەبینین کە لە ئەورووپا لێشاوی دژایەتییکردنی کۆچبەر و بیانییەکان لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا سیاسەتیشی خستووەتە ژێر کاریگاریی خۆیەوە. ئەمە لەبنەڕەتدا پشتڕاستی ئەو نیگەرانییەمان دەکاتەوە کە ماوەیەکە ئێمە باسی لێوە دەکەین. کاتێک ئەو پێشهاتانە لەبەرچاودەگرین، تورکیا بەردەوام دەبێت لەسەر عەقڵییەتی سیاسەتی گشتگیری و باوەشکردنەوە. چەندێک لەگەڵ سووریادا هاوخەمبین، خەمی ئاراکان پشتگوێ ناخەین. چەندێک بە هەوڵی هاوکارییکردنی فەڵەستینەوە بین، ئەوەندەش هاوکاریی سۆماڵ دەکەین''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگەیاند "وه‌ك توركیا چالاكییه‌كانمان له خاكی خۆماندا سنووردار نییه. له هه‌ر شوێنێكی جیهاندا به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا بێت، كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ردابێت و پێویستیان به هاوكاری بێت، توركیا بێ به‌فیڕۆدانی كات، به ده‌زگا خێرخوازییهكانییهوه، به مانگی سوور و ئافاد و تیكا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه، حازر و ئاماده ده‌گاته ئه‌وێ. به‌واتایه‌كی تر، توركیا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی ببێته ویژدانی جیهان. له‌هه‌ر شوێنێك برینێك هه‌بێت، به‌و به‌رپرسیارێتییه‌مان هه‌ڵده‌ستین كه شارستانییهتهكهمان پێی سپاردووین".
گوتیشی: "به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، نه‌ژادپه‌رستی، دوژمنایه‌تیی بیانی، دوژمنایه‌تیی ئیسلام و جیاكارییه‌كانی دیكه كه له‌هه‌ڵكشاندان، كۆمه‌ڵگه‌كان و مرۆڤه‌كان زیاتر لێكدادبڕن. بێگومان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا پێویستمان به زمانێك هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌هایانه‌ی له‌سه‌ر رێز و گه‌شبینی بنیاتنراون. پێویسته هه‌رگیز رێگه به‌و هه‌وڵانه نه‌ده‌ین كه بیری توندڕه‌وی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و توندوتیژییان لێده‌كه‌وێته‌وه".
هەروەها رایگەیاند "له هه‌ركوێیه‌ك و هه‌ركامیان رووبه‌ڕوومان ببنه‌وه تیرۆر وه‌ك دوژمنی مرۆڤایه‌تی ده‌بینین. تیرۆر به‌ڵای سه‌ری مرۆڤایه‌تییه. ده‌بێت تیرۆر له هه‌موو شوێنێك به‌بێ جیاوازی و گوتنی به‌ڵام له‌عنه‌ت بكرێت و، ده‌بێت به هاریكاری جیهانی به‌توندی رووبه‌ڕووی تیرۆر ببینه‌وه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا دواتر گوتی: ''بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی و ئاشتی، لەگەڵ هەریەک لە رووسیا، ئێران و تورکیادا قۆناغی ئاستانامان دەستپێکردووە. ئەو هەوڵانەمان بۆ دانوستانەکانی جنێڤ لەژێر چەتری نەوەیەکگرتووەکاندا گواستووەتەوە. لەچوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی لە ئاستانا کراوە، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش و کۆتاییهێنان بە شەڕو پێکدادان لە ناوچەی ئیدلب لە سووریا، ئێمە لەگەڵ هەریەک لە رووسیا و ئێران دەستمان بە کارەکانی درووست‌کردنی بازنەیەکی ئاسایش کردووە. ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانییکردنی هەر هەنگاوێک کە لەسەر بنەمای یەکپارچەیی خاک و رێزگرتن لە داوا دیموکراتییەکانی دانیشتوان و بە مەبەستی بنیاتنانی سووریایەکی سەقامگیر و خۆشگوزەران، بهاوێژرێت''.
بینالی یڵدرم پاشان رایگەیاند "هه‌ڵوێستمان له‌باره‌ی عێراقه‌وه روون و ئاشكرایه. توركیا گرنگییه‌كی زۆر به یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و پاراستنی یه‌كێتیی سیاسیی ده‌دات. سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له باكووری عێراق ریفراندۆمێك ئه‌نجامدرا كه به ئاشكرا پێشێلی ده‌ستووری عێراقه و شه‌رعی نییه. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌تی عێراق له ناوخۆی سنووری وڵاتی خۆی به مه‌به‌ستی سه‌روه‌ری ده‌ستوور هه‌ڵیناوه له جێگه‌ی خۆیه‌تی و پشتیوانی لێده‌كه‌ین. وه‌ك توركیا هه‌نگاومان له‌به‌رده‌ستدایه كه له‌و باره‌یه‌وه بیگرینه‌به‌ر. ئه‌وانه‌یش یه‌ك به یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. كایه‌ی ئاسمانیمان داخست، ده‌ستمان كرد به‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ندی بكرێت. له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پێداگریمان له‌باره‌ی داهاتوویه‌كی عێراق كه هه‌موو گرووپه نه‌ژادیه‌كان له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدا پێكه‌وه تیایدا بژین".
گوتیشی: "ئایا ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت كێشه‌كانی ئه‌فغانستان، فه‌ڵه‌ستین، قوبروس و ناوچه‌كانی دیكه چاره‌سه‌ر بكات؟ نه‌خێر. بۆچی؟ چونكه لایه‌نگری ده‌كات. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له پێنج برا پێكهاتوون. یه‌كێك له‌و پێنج برایه ده‌بێتە لایه‌نگری لایه‌نێك. به ته‌نها هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كه له‌ناوده‌بات. ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ده‌بێتە لایه‌نی كێشه‌ی ناوچه‌یه‌كی دیكه، ئه‌ویش رێگه‌ی لێده‌گرێت. له‌به‌رئه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن. گه‌یاندنی كێشه‌كان به نه‌وه‌كان به‌رده‌وامه. به‌م جۆره ناگه‌ینه ئه‌نجام".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەبارەت بە قەڵغانی فورات دوا و گوتی: ''لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە رووبەرێکی دوو هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەمان بە تەواوەتی لە داعش پاککردەوە و دەستەبەری ئەوەمان کرد کە خوشک و برا سوورییەکانمان بگەڕێنەوە ئەوێ و لێی نیشتەجێبن. هەر لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە زیاتر لە سێ هەزار و ٦٠٠ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشمان لەناوبرد. ئەمڕۆ هیچ وڵاتێک بە تەنها سەرکەوتنێکی هاوشێوەی ئەوەی تورکیای لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا بەدەست نەهێناوە. هەر بەوەوە نەوەستاین، چوار هەزار و ٥٠٠ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشمان دەستگیر کرد، خستماننە گرتووخانەکانەوە و رێگرییمان لە چوونی زیاتر لە ٥٠ هەزار جەنگاوەری بیانیی داعش لە رێگەی وڵاتەکەمانەوە بۆ ناوچەکە، کرد''.
دواتر رایگەیاند: ''تیرۆر دەرەنجامە. هەربۆیە وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی توندی هەریەک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش، پەکەکە، یەپەگە و پەیەدە کە لە ناسەقامگیرییەکانی سووریا و عێراقەوە، گەشەدەکەن. لەپاڵ ئەمەشدا مکوڕین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی کە هەوڵی گۆڕینی سیستمی هەڵبژێردراو و دیموکراتی وڵاتەکەمانی لە رێگەی کودەتایەکی خوێناوییەوە دا. لەو چوارچێوەیەشدا و لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چاوەڕوانی بنەڕەتیمان لە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان راستگۆیی و هاریکاریی زیاترە''.
news_share_descriptionsubscription_contact



