Sinan Uslu,Mümin Altaş
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2018
مووش- AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "هاووڵاتییه كورده‌كانی من، هاووڵاتیی پله یه‌كی ئه‌م وڵاته‌ن، تاجی سه‌رمانن، برامانن. كێشه‌ی ئێمه رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخوازه، رێكخراوه جوداخوازهكانن".
بینالی یڵدرم له‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌ی له مووش له‌لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه سازكرابوو، به‌شدارییكرد و پیرۆزبایی مانگی رمه‌زانی له هاووڵاتییان كرد.
یڵدرم ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له رابردوودا هه‌ده‌په به گوتنی ئه‌وه‌ی "ئێمه بووینه‌ته پارتی توركیا، جوداكاریی ناكه‌ین. ده‌نگمان بده‌نێ"، داوای ده‌نگی هاووڵاتییانی كردووه و گوتی: "ئێوه‌ش دهنگتدان دانێ و دوایی چی بوو؟ ده‌نگ و پشتیوانی‌یان له ئێوه و فه‌رمانه‌كانیان له قه‌ندیله‌وه وه‌رگرت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته كورده‌كان و تیرۆریستان تێكه‌ڵاو نه‌كرێن و رایگه‌یاند: "كورده‌كان برای ئێمه‌ن، كورده‌كان و توركه‌كان ماوه‌ی هه‌زار ساڵه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه له‌ژێر هه‌مان ئاڵادا ده‌ژین، وه‌ك برا ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه، كه له ده‌ره‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن، جڵه‌ویان به‌ده‌ست كه‌سانی دیكه‌وه‌یه. ئه‌مانه كێشه‌یه‌كیان به‌ناوی كێشه‌ی كورد نییه. چ كورد و چ تورك كێشه‌یه‌كی وه‌ك كێشه‌ی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و فه‌تۆیان هه‌یه. ئیشه‌ڵڵا ئه‌م كێشه‌یه له ٢٤ی حوزه‌یراندا له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌وه كه ده‌یده‌ن، له ره‌گه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند: "٢٤ی حوزه‌یران خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه، كاتی ناشتنی تیرۆره بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه. كاتی نه‌هێشتنی دووریی نێوان ده‌وڵه‌ت و گه‌له".