Ahmet Bayram
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2018
ئیزمیر - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر توركیا قه‌شه ئەندریو کرایگ برونسۆن ئازاد نه‌كات سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن گوتی، "هه‌ڕه‌شه ئێمه ناترسێنێت، هه‌ڕه‌شه ئه‌م گه‌له ناترسێنێت. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ توركیا باش بكات، پێویسته ده‌ستبه‌رداری ئه‌م زمانی هه‌ڕه‌شه‌یه ببێت."
یڵدرم كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له چه‌ند چالاكییه‌كی جۆراوجۆردا له ئیزمیره، دوای نوێژی هه‌ینی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌باره‌ی قه‌شه ئه‌ندریو کرایگ كه به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان به‌ناوی فه‌تۆ و په‌كه‌كه‌وه ده‌ستگیركراوه و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا دژی توركیا ئه‌گه‌ر ناوبراو ئازادنهكات، یڵدرم گوتی، "هه‌ڕه‌شه ئێمه ناترسێنێت، هه‌ڕه‌شه ئه‌م گه‌له ناترسێنێت. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ توركیا باش بكات، پێویسته ده‌ستبه‌رداری ئه‌م زمانی هه‌ڕه‌شه‌یه ببێت. به‌رله‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه بكات، پێویسته بیرینهچێت ئه‌نجامده‌ری هه‌وڵی كوده‌تای 15ی تهمووز له توركیا كه فه‌تۆیه، له ئه‌مریكا به‌ئازادی ده‌سوڕێته‌وه و هیچ رێکارێکی له‌به‌رانبه‌ردا ئەنجام نەدراوە و پارێزگاریی لێده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تی یاسایه، توركیاش ده‌وڵه‌تی یاسایه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ری رێز له بڕیاری یاسا بگرێت. ئامۆژگاریی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا ده‌ست له‌م هه‌ڕه‌شه هه‌رزان به‌هایانه هه‌ڵبگرێت و به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌رێت چۆن ده‌توانێت متمانه‌ی گه‌لی تورك به‌ده‌ستبهێنێت".