Kubilay Çelik,Muhammet Ali Kemal
28 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بیبنالی یڵدرم (سەبارەت بەهەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەمیانی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بۆ تورکیا): '' بەپێی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستان لە باکووری ئەو وڵاتە، پێکهاتەیەکی خۆ بەڕێوەبەرە. پەرلەمان، سەرۆکوەزیران، وەزیر و ئاڵای جودایان هەیە و لەسەر ئاستی جیهانیش بەو جۆرە دەناسرێن. باسکردنی ئەم بابەتە وەک ئەوەی کە مامەڵەیەکی نوێیان لەگەڵدا کرابێت، نیازپاکیی نییە. تورکیا بەتەواوەتی رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت. رێز لەهەموو ئەو شتانەش دەگرێت کە لە دەستووری عێراقدا هاتوون. ئێمە جگە لەوە، هیچ هەڵوێستێکی دیکەی دیپلۆماسیی، پەیڕەوکردنی شێوازی نوێی مامەڵەمان ئەنجام نەداوە و ئەنجامی نادەین''.