Mesut Varol,Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2016
جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، جه‌وده‌ت یڵماز سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی قه‌ییوم بۆ 28 شاره‌وانییه‌كه رایگه‌یاند: "خۆزگه شاره‌وانییه‌كان نه‌ده‌كه‌وتنه ئه‌و دۆخه‌وه. ئاره‌زووی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام نابێت شاره‌وانییه‌کان بگه‌یه‌نرێته ئاستێك له‌جیاتی خزمه‌تكردن به خه‌ڵكی یارمه‌تیی لۆجستی پێشكه‌شی رێكخراوی تیرۆرستی بكات، نابێت ئامێره‌كانی شاره‌وانی له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌كاندا چاڵ هه‌ڵبكه‌نن و بۆمبی تێدا دابنێن، ئه‌گه‌ر شاره‌وانی به‌م جۆره ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی، ده‌وڵه‌ت ده‌ستی تێوه‌رده‌دات."
یڵماز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌مه ته‌نها له توركیا به‌و جۆره نییه و له هیچ وڵاتێكدا ده‌وڵه‌ت رێگه‌ی پێنادات.
یڵماز گوتیشی: "ئێمه له چوارچێوه‌ی یاساكاندا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ میكانیزمی دامه‌زراندنی كه‌سی جێگره‌وه ده‌كه‌ین. له‌لایه‌ك شاره‌وانی له‌و پێگه‌یه ده‌رده‌هێنین كه هاوكاریی رێكخراوی تیرۆرستی ده‌كات، له‌لایه‌كیش به‌ره‌و ئامانجی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاراسته‌ی ده‌كه‌ین. واته به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ده‌هێنینه دۆخێك كه خزمه‌ت بكات".