برۆکسل - AA
راپۆرتەکە ھێشتا رەشنووسەو بەشێ لەناوەڕۆکەکەی دەست AA کەوتووە، وا بڕیارە ١٦ ی ئەم مانگە ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا بکرێت..
راپۆرتەکە بەوجۆرە ھەڵسەنگاندنی کردووە بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی لەتورکیا: "حکومەتی تورکیا بە ئاشکراکردنی پاکێچی دیموکراتیزاسیۆن نیشانی دا بەردەوامە لەگەشەپێدانی دیموکراسی، ھەڵگرتنی بەربەستی %١٠ لەھەڵبژاردن، لابردنی قەدەغە لەسەر پیتەکانی Q.X.W ھەنگاوی باشن، جێبەجیکردنی ئەم چاکسازییانە بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی لە تورکیا زۆر گرنگن."
لەڕەشنووسی راپۆرتی کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەوروپادا پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا بەو جۆرە ھەڵسەنگێنراوە "حکومەت ھەوڵیداوە بەرپرساێتی خۆی جێبەجێ بکات، ھەموو ھێزەکانی کورد بەشدارییان لەم پرۆسەیەدا کردووە. حکومەتی تورکیا گفتوگۆی لە سەر چۆنێتی گەشەپێدانی ئابووریی و کۆمەلایەتی کردووە بۆ ئەوەی بەخێرایی کێشەی کورد چارەسەر بکرێت".
ھەروەھا ھاتووە یەکیتی ئەوروپاو کۆمەڵی نێودەوڵەتی پشتگیریی لە چارەسەری پرسی کورد دەکەن لەتورکیا.
راپۆرتی کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەوروپا باسی روودەواکانی پارکی گەزی لەئیستەنبوڵ کردووەو نووسراوە لە تورکیا رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەتوانن خۆپیشاندان ساز بکەن، بەباوەڕی کۆمیسیۆن ئەوە دەریدەخات ھێزو ژمارەی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ھێشتا زۆرە.