برۆكسل - AA
دادگاى دادى ئەورووپا، بريارى لەسەر ئەوە دا كە يارزانى يانەى بەرشلۆنەى ئيسپانى و هەڵبژاردەى ئەرژەنتين ليۆنێل ميسى، دەتوانيت ناوى وەكو براندێك تۆماربكات.
دادگاى دادى ئەورووپا كە ناوەندەكەى لە لۆكسمبۆرگە و بەرزترين دادگاى يەكێتى ئەورووپايە، بڕيارى لەسەر ئەو داوايە دا كە نووسينگەى خاوەندارێتى فيكريى ئەورووپا و كۆمپانياى ئيسپانى لە بەرامبەر ميسى كە ئەمساڵ لە رێزبەندى پڕداهاتترين ياريزانانى تۆپى پێيە بەرزيانكردووەتەوە.
دادگا، بڕيارى لەسەر ئەوە دا كە ياریزانى تۆپى پێ مێسى دەتوانێت براندى دروستكردنى پێداويستى وەرزشى و جل و بەرگ بەناوى "ميسى" تۆماربكات.
بڕيارەكە، ئەوەشى راگەياند كە ميسى ياريزانێكى تۆپى پێى جيهانييە و بەو ناوە ناسراوە، ئەو كەسەى كە ناسراوە مافى ئەوەى هەيە كە براند بەناوى خۆى تۆماربكات.
دادگا، تانەكانى نووسينگەى خاوەندارێتى فيكريى ئەورووپا و كۆمپانياى ئيسپانى رەتكردەوە.
لە ساڵى ٢٠١١وە كێشەى تۆماركردنى براند و لۆگۆ لە نێوان نووسينگەى خاوەندارێتى فيكريى ئەورووپا و كۆمپانياى ماسسى ئيسپانى كە ناوەكەى هاوشێوەى ميسى-يە بەردەوامە.