Mohammed Baqi Hussein
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له‌میانه‌ی ڕێوڕەسمی تیروپشكی دامه‌زراندنی كه‌سوكاری شه‌هیدان رایگه‌یاند، سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی لێپێچینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر دڵۆپێكی خوێنی شه‌هیدان.
داودئۆغڵو گوتیشی: "پێویسته به‌شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری ئه‌وانه ببینه‌وه كه له‌به‌رده‌م پهردهكهدان و به‌شێوازێكی تر به‌ره‌نگاری ئه‌وانه ببینه‌وه كه له‌پشت پهردهكهدان. كه‌سانێك هه‌ن هانی تیرۆر ده‌ده‌ن، كه‌سانێكیش هه‌ن به‌خشیشی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. كه‌سانێك هه‌یه ده‌بنه پشت و په‌نای تیرۆرستان، كه‌سانێكیش هاوكارییان ده‌كه‌ن. كه‌سانێك هه‌یه له‌كاتێكدا رۆڵی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌بینن، هه‌وڵده‌ده‌ن له مه‌یدانی سیاسه‌تی شه‌رعیدا رۆڵ بگێڕن. كه‌سانێك هه‌یه ئه‌و ده‌نگه‌ی له گه‌له‌وه وه‌ریگرتووه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌ریگرتووه، به‌خراپ به‌كاریاندێنێت و ده‌یخاته خزمه‌تی تیرۆرستانه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه شایانی چی بن ده‌بێت بیبینن".
- "به‌رگی به‌رخیان فڕێ‌دا و سه‌رله‌نوێ هاتنه‌وه مه‌یدانه‌كه"
داودئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په دوای ناردنی دۆسیه‌كانیان بۆ په‌رله‌مان، هه‌ڵسوكه‌وتیان گۆڕاوه.
داودئۆغڵو گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌و میكانیزمه‌دا، هه‌ندێكیان به‌رگی به‌رخیان فڕێ‌دا و وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكیان له‌بیركردبێت گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌یدانه‌كه. له‌وكاته‌ی دۆسیه‌كانی پارێزبه‌ندیمان ناردۆته په‌رله‌مان، هه‌ڵسوكه‌وتیان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه. نوێنه‌رایه‌تیكردنی رێكخراوی تیرۆرستی خێرا وه‌رچه‌رخا. ئه‌وانه‌ی به نیشانه‌ی په‌رله‌مانه‌وه چوونه نێو خێمه‌ی پرسه‌ی تیرۆرستان، ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ن ئاشتیخواز ده‌ربكه‌ون".
- "گه‌ل روخساری راسته‌قینه‌ی ئێوه‌ی بینی"
داودئۆغڵو ئاماژه‌ی به دروشمی هه‌ده‌په كرد كه ده‌ڵێن، "ئێمه پارتێكی دیموكراتین، هه‌موو جۆرێكی توندوتیژی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه" و گوتی: "ده‌ڵێن شه‌ڕه‌كانی خه‌نده‌ق، هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی كۆمه‌ڵگه ده‌كات. وه‌ك زیا پاشا ده‌ڵێت، ئێوه هه‌مووان به كوێر و عاله‌م به گێل ده‌زانن؟ ئه‌م گه‌له له دیاربه‌كر، سوور، جیزره و سلۆپی رووی راسته‌قینه‌ی ئێوه‌ی بینی".
هه‌ره‌وه‌ها ناوبراو باسی له دۆسیه‌كانی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتارانیش كرد.
داودئۆغڵو گوتی: "ئه‌وانه‌ی بێ په‌روایانه گوته‌بێژی بۆ تیرۆر ده‌كه‌ن، ده‌چنه به‌رده‌م دادگا و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. قۆناغی هه‌مواركردنی رێكاره یاساییه‌كان بۆ گه‌یاندنی رهشنووسهكان به دادگا ده‌ستپێكراوه".