رۆما- AA
لە یەکەم یاری نیوەی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا (Coppa Italia)، یانەی یوڤێنتوس رووبەڕووی یانەی ئینتەر میلان بووەوە.
لە دەستپێکی یارییەکەدا و لە خولەکی نۆیەمدا، یاریزان لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئینتەر میلان تۆمار کرد.
لە خولەکەکانی ٢٦ و ٣٥-دا، ئەفسانەی تۆپی پێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵی یەکەم و دووەمی بۆ یانەی یوڤێنتوس تۆمار کرد.
یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی یوڤێنتوس کۆتایی هات.