دۆحە – AA
رێوڕەسمی کۆتایی هێنان بە جامی جیهانیی فیفا ٢٠٢٢ کە قەتەر میواندارێتی دەکرد بەڕێوەچوو.
پێش یاری کۆتایی لە نێوان ئەرژەنتین و فەڕەنسا، دوای ٢٨ رۆژ و بەڕێوەچوونی ٦٣ یاری لە یاریگای لوسێل ئاهەنگی کۆتایی مۆندیال بەڕێوەجوو.
ئاهەنگی داخستنی مۆندیال بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٨٨ هەزار هاندەر لە کاتژمێر ١٦:٣٠ دەستی پێکرد و ١٥ خولەکی خایاند.