Hamdi Yıldız
29 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2026
لە سعوودیە زەنگی هۆشداریی بەپەلە بۆ ناوچەی نەجران ڕاگهیاندرا، کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتهكه لە نزیک سنووری یەمەن.
لە هەژماری فەڕمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانی سعوودیهدا پهیامێك بڵاوکرایهوە و، تیایدا داوا لە دانیشتووانی ناوچەکە کراوە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیان و ماڵییاندا پابەندی پرۆتۆکۆڵەکانی دۆخی نائاسایی بن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا له هاووڵاتیان كراوه هۆشداریی لایەنە پەیوەندیدارەکان لهبهرچاو بگرن و پابەندبن پێیانەوە، بهڵام هیچ زانیارییەک لهبارهی جۆری مەترسییەکە بڵاونهكراوهتهوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانی سعوودیە، دوای ماوەیەکی کەم بڵاوی كردهوه هۆشداریی مەترسی بۆ ئەو ناوچەیە کۆتایی هاتووە.
حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، ماوهیهكه بە مووشەکی بالستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچە سنوورییەکان و پارێزگاکانی باشووری سعوودیە دەکەنە ئامانج.