ئیستانبوڵ - AA
لە هەفتەی یەکەمی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید-ی ئیسپانی میوانداری یانەی شاختار دۆنتسک-ی ئۆکرانی کرد.
یانەی ریاڵ مەدرید بەبێ ١٠ یاریزانی یاری کرد کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
لە خولەکی ٢٩ی یارییەکەدا، تێتێ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی شاختار دۆنتسک تۆمار کرد و لە خولەکی ٣٣دا رافائێل ڤاران گۆڵی دووەم و لە خولەکی ٤٢دا مێنۆر سۆلەمەن گۆڵی سێیەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتایی هات.
لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا جاری یەکەمە یانەی ریاڵ مەدرید لە نیوەی یەکەمی یاریدا سێ گۆڵی لێبکرێت.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا یاریزان لوکا مۆدریک و ڤینیسیوس جونیەر دوو گۆڵیان بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٣ لە بەرژەوەندی یانەی شاختار دۆنتسک کۆتایی هات.