Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2016
ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە زەینەدین زێدان لە جێگەی رافائیل بێنیتێز سپێردرا.
لەروونکردنەوەیەکی سەرۆکی یانەکە فلۆرەنتینۆ پێرێز، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ سازی کرد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کۆتاییان هێناوە بە کارکردن لەگەڵ رافائیل بێنیتێزی تەمەن ٥٥ ساڵ، کە لەسەرەتای ئەم وەزەدا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان پێ سپارد و ئەو ئەرکەیان داوەتە زەینەدین زێدان کە راهێنەرایەتی تیپی پلە دووی ریال مەدریدی لەدەستدا بووە.
ریاڵ مەدرید بەراهێنەرایەتی بێنیتێز لە کۆی ٢٥ یاری ١٧ بردنەوە، پێنج بەرامبەر بوون و سێ دۆڕانی تۆمار کردووە. ئەو یانە شاهانەیە بە کۆکردنەوەی ٣٧ خاڵ لە ماوەی ١٨ هەفتەی خولی ئیسپانیدا لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکە دایە.
یانەی ریال مەدرید کە بڕیارە لە گەڕی دووەمی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکاندا بەرەوڕووی رۆما ببێتەوە، لەسەردەمی بێنیتێزدا بەبیانووی ئەوەی یاری بە دێنیس چێریشێڤ کردووە لە یارییەکەی کادیزدا، لە جامی شای ئیسپانیا دوورخرابوویەوە.
زێدان کە لەسەردەمی یاریزانێتیدا بەهۆی ئەو ئەدایەی لە یوڤێنتوس و ریال مەدرید پێشکەشی کرد ببوو بە ئەفسانە، پێش ئەرکی راهێنەرایەتی تیپی پلە دووی ریال مەدرید، ئەرکی یاریدەدەری راهێنەری یانەی ئیسپانیۆڵی لەئەستۆدا بوو.