Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal
02 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2018
مەدرید - AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید لەنێو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٤-١ لە یانەی لێگانێسی بردەوە.
یانەی شاهانە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی لێگانێسی کرد و لە خولەکی ١٧دا، یانەی خاوەن ماڵ بە گۆڵێکی گارس بەیڵ پێشکەوت.
لە خولەکی ٢٤دا، لێگانێس بە لێدانێکی سزا لە لایەن گویدۆ کارییۆوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە بۆ ١-١.
ریال مەدرید لە خولەکەکانی ٤٨ و ٦١دا لە رێگەی دوو گۆڵی کەریم بنزیماوە جیاوازیی گۆڵەکانی لەگەڵ یانەی میوان بۆ دوو گۆڵ بەرزکردەوە: ٣-١.
سێرجیۆ رامۆس لە خولەکی ٦٦دا، بە لێدانی سزا گۆڵی چوارەمی یانەی شاهانەی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کردە ٤-١.
لەبەر ئەوەش کە لە خولەکەکانی دواتردا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا، یارییەکە لە بەرژەوەندیی ریال مەدرید و بە ئەنجامی ٤-١ کۆتایی هات.
ریال مەدرید سەرەڕای رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە سێیەم هەفتەی لا لیگاشدا براوە بوو، بەوشێوەیەش کۆی خاڵەکانی بۆ نۆ خاڵ بەرزکردەوە و لێگانێس لە خاڵێکدا مایەوە.