ئیستانبوڵ - AA
یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهانیی (فیفا) سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتییه‌كه، سێپ پلاته‌ر، تۆماركرد به‌هۆی كرده‌وه گوماناوییه‌كان سه‌باره‌ت به مۆزه‌خانه‌ی تۆپی پێی جیهانی له سویسرا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن فیفاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه یه‌كێتییه‌كه به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی مۆزه‌خانه‌كه له ساڵی ٢٠١٦دا له شاری زیوریخ درووستكراوه، ١٤٠ ملیۆن فرانكی سویسریی خه‌رجكردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه به‌پێی گرێبه‌ستێكی بهكرێگرتن، كه له سه‌رده‌می بلاته‌ر ئه‌نجامدراوه، فیفا تا ساڵی ٢٠٤٥ پێویسته ٣٦٠ ملیۆن فرانكی سویسریی دیكه بدات و به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی خه‌رجیی پرۆژه‌كه ده‌بێته ٥٠٠ ملیۆن فرانك.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه لێكۆڵینه‌وه له خه‌رجییه‌كان و تێچووه‌كان كراوه و تیایدا هاتووه: "له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه دۆخێك هه‌یه ره‌نگه سه‌ر بۆ تاوان بكێشێت و پێویسته له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی لێبكرێت و هه‌ڵه‌ی ئیداره‌كه ده‌رده‌خات".
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه كه لەبەردەم داواكاری گشتیی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر بلاته‌ر و كاربه‌ده‌ستانی دیكەی یه‌كێتییه‌كه تۆماركراوه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌و گرێبه‌سته‌ی كه بۆ باڵه‌خانه‌ی مۆزهخانەكه ئه‌نجامدراوه، پشكیان هه‌یه.