ئیستانبوڵ ــ AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی سی و چوارەمین ھەفتەی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، یانەی ریال مەدرید (٢ ـ ٠) لە یانەی ئۆساسونای بردەوە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی سی و چوارەمین ھەفتەی "لا لیگا"دا، یانەی ریال مەدرید و یانەی ئۆساسونا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە خولەکی ٧٦ گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی ریال مەدرید، ئێدیر میلتا و یەکەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
لە خولەکی ٨٠ی گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی ریال مەدرید، کارلۆس ھێنریکی کاسیمیرۆ گولی دووەمی بۆ یانەی تۆمار کرد.
یارییەکەیش بە ئەنجامی (٢-٠) لە بەرژەوەندی یانەی ریال مەدرید کۆتایی ھات.
بەم ئەنجامەیش یانەی ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٧٤ خاڵ و ریزبەندی دووەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیای گرتووە و یانەی ئۆساسونا-یش بە کۆکردنەوەی ٤٠ خاڵ لە پلەی یازدەھەمدایە.