مەدرید- AA
لە میانەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی پاڵەوانیتی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا) یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەی کادیز بووەوە.
لە خولەکی ٦٤ی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، فرێنکی دی یۆنگ دووەم کارتی زەردی وەرگرت و بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
بەم شێوەیەش ئەو یانەیە تا کۆتایی بە ١٠ یاریزانەوە یاری کرد.
بەدرێژایی ماوەی رووبەڕووبوونەوەکەش هیچکام لە یانەکان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکە بە ئەنجامی ٠-٠ کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی بارسێلۆنا بە نۆ خاڵ لە ریزبەندی حەوتەم و یاندی کادیز بە شەش خاڵ لە ریزبەندی ١٤یەم مایەوە.