Şenhan Bolelli
26 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2021
مەدرید - AA
لە هەفتەی حەوتەمی خولی تۆپی پێی یانە نایابەکانی ئیسپانیا (LaLiga)دا، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا بەرامبەربە یانەی ڤیاڕیال بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک یەکسان بوو.
یانەی ریال مەدرید کە ئەوە جاری سێیەمە لە یاریگای سانتیاگۆ برنابۆی لە میانی کارەکانی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەیدا یاریی دەکات، نەیتوانی بەرامبەر ڤیاڕیال بەشێوەیەکی کاریگەر یاریی بکات و لە یاریگای خۆی یەکەم خاڵی لەدەست دا.
یانەی ریال مەدرید کە ئەم وەرزە ئەوە دووەم جارە یەکسان دەبێت، بە ١٧ خاڵ هێشتا پێشەنگایەتی دەکات.
یانەی ڤیاڕیال بە بەدەستهێنانی هەشت خاڵ لە ریزبەندی دەیەمدایە.
لە لایەکی دیکەوە، یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی ٠-١ بەرامبەر ئەلاڤێس، یەکەم دۆڕانی وەرزەکەی تۆمار کرد و بە ١٤ خاڵ لە ریزبەندی سێیەمدایە.