Mutlu Demirtaştan
15 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی خولی فەڕەنسا بۆ تۆپی پێ (لیگ ١)دا، یانەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی ٠-٤ لە یانەی مۆنپێلییەی بردەوە.
یارییەکانی ٣٧مین هەفتەی لیگ ١ بەکۆتا هات.
لە میانی یارییەکیشدا یانەی پاریس سان جێرمان رووبەڕووی یانەی مۆنپێلییە بووەوە.
یاریزان لیۆنێل مێسی لە خولەکەکانی شەش و ٢٠ی یارییەکەدا، دوو گۆڵی بۆ پاریس سان جێرمان تۆمار کرد.
لە خولەکی ٢٦دا، یاریزان ئانخێل دی ماریا و لە خولەکی ٦٠دا، یاریزان کیلیان مباپێ گۆڵی سێیەم و چوارەمیان بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
هەروەها لە یارییەکی دیکەدا، یانەی لیل و یانەی نیس رووبەڕووی یەک بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ لە بەرژەوەندی یانەی لیل کۆتایی هات.
بڕیاریشە یارییەکانی هەفتەی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە ٢١ی ئایاردا ئەنجام بدرێت.
- یانەی ئاجاکسیۆ بۆ لیگ ١ سەرکەوت
یانەی ئاجاکسیۆ کە لە ریزبەندی یانەکانی لیگ ٢دا لە دوای یانەی تۆلۆز لە ریزبەندی دووەمدایە، توانی بۆ لیگ ١ سەربکەوێت.
بە هەمان شێوە یانەکانی ئوکسار، پاریس و سۆشۆ بە ئامانجی سەرکەوتنیان بۆ لیگ ١، مافی بەشداریکردن لە یارییەکانی پاڵاوتنی یانەکانیان بەدەست هێنا. ئەو یانەیەشی لە رووبەڕووبوونەوەکاندا سەرکەوتووبێت، یاری پاڵاوتن لەگەڵ ئەو یانەیە دەکات کە لە لیگ ١دا لە ریزبەندی ١٨دایە.