Doğa Kırmızıoğlu
30 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
لە میانی هەفتەی ١٩هەمینی یارییەکانی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێی (La Liga)دا، یانەی ریال مەدرید لەگەڵ یانەی ریال سۆسیداد بە ئەنجامی ٠-٠ یەکسان بوو.
ریال مەدرید کە یەکێکە لەو دوو تیپەی کە رکابەری لەسەر بردنەوەی خولەکە دەکەن لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ریال سۆسیدادی کرد.
یانەکان نەیانتوانی هەلی گۆڵ تۆمارکردن بقۆزنەوە و یارییەکە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی ٠-٠ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش جیاوازی خاڵەکانی نێوان ریال مەدریدی پلە دوو و بارسێلۆنای پێشەنگ بۆ پێنج خاڵ بەرزبووەوە. ریال سۆسیدادیش بە کۆکردنەوەی ٣٩ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.