Özkan Bilgin
30 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2023
وان - AA
گرووپێک لە ئارەزوومەندانی چالاکی "Off-Road" لە پارێزگای وان بە ئەنجامدانی پێشبڕکێ لەسەر زەوییە بە بەفرداپۆشراوەکان کاتێکی خۆشیان بەسەربرد.
ئەو گرووپە کە هاتبوونە ئەو ناوچە سەلامەتەی لە کەناری دەریاچەی وان هاتوچۆی لێ نییە، بە ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر زەوییە بە بەفرداپۆشراوەکان کاتێکی خۆشیان بەسەربرد.
موسلم ئوچکاردەشلەر کە یەکێکە لە ئەندامانی گرووپەکە، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئەو کاری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل دەکات و ئەو ئۆتۆمبێلە لەکارکەوتووانەی کە کڕیویەتی دوای چاککردنەوەیان بۆ مەبەستی "Off-Road" بەکاریان دەهێنێت.
موسلم ئوچکاردەشلەر بە ئاماژەدان بەوەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان تاقیکردووەتەوە و لێرەدا ساتێکی چێژبەخشیان بەسەر بردووە، گوتی: "دەمێک بوو چاوەڕێی بەفربارین بووین. راستەوخۆ دوای بەفربارین لەگەڵ هاوڕێکانمان هاتینە ئێرە. ئەوانەی چالاکی Off-Road ناکەن، نازانن کە چەندە چێژبەخشە، بەداخەوە لە وان بەپێی پێویست ئەو جۆرە وەرزشە ئەنجام نادرێت. پێشوازی لە هەر کەسێک دەکەین کە بیەوێت بەشداریمان لەگەڵدا بکات”.
هەروەها فیکرەت ئوچکاردەشلەر گوتی: "ئەمڕۆ بەفر باری، بەڵام کەشوهەوا لەبار بوو، بڕیارمان دا لەگەڵ هاوڕێکانمان بچینە دەرەوە بۆ یاریکردن، لێرەدا هەوڵ دەدەین یاری بکەین و ئەم یارییە فێری هاوڕێکانیشمان بکەین. هەموو ئارەزوومەندان بانگهێشت دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکییە. بەهۆی ئەم وەرزشەوە رزگارمان دەبێت لە ماندوێتی و دڵەڕاوکێ".