Barış Seçkin
01 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2021
رۆما - AA
لە ٢٤هەمین هەفتەی خولی یانە پلە یەکەمەکانی ئیتاڵیا (Serie A)دا، یانەی میلان بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ بەسەر یانەی رۆمادا سەرکەوت.
یارییەکە بە گوشاری میلان دەستیپێکرد و لە خولەکەکانی سەرەتادا، هەلێکی زۆری گۆڵکردنی بۆ هەڵکەوت، بەڵام نەیتوانی تۆماری بکات.
لە کاتەکانی کۆتایی نیوەی یەکەمی یاریەکەدا، کاتێک میلان لە قەڵای رۆمادا مەترسییەکانی زیاد کرد لە خولەکی ٤١دا، بەهۆی جووڵەی فێدریکۆ فازیۆ بەرامبەر دەیڤید کالانیا، ناوبژیوانی یارییەکە، مارکۆ گویدۆ بە هاوکاری یاریدەدەرەکەی بڕیاری لێدانی سزایان دا.
لە خولەکی ٤٢دا، فرانک کیسیا لێدانی سزاکەی لێدا و یەکەم گۆڵی بۆ میلان تۆمار کرد.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەو ئەنجامە بە باڵادەستی یانەی میوان کۆتایی هات.
نیوەی دووەمی یارییەکە بە هێرشی رۆما دەستیپێکرد و لە خولەکی ٥٠دا لە رێگەی یاریزان جۆردان ڤێریتۆت یەکەم گۆڵی تۆمار کرد، بەوەیش ئەنجامەیە یەک بە یەک یەکسان بووەوە.
وەڵامی میلان بۆ ئەو گوڵە زۆری نەخایاند و لە خولەکی ٥٨دا، ئانتی رێبیک گۆڵێکی دیکەی بۆ یانەکەی تۆمار کرد، بەوەیش دووبارە میلان باڵا دەستی یارییەکەی بەدەستهێنایەوە.
نیوەی دووەمی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات و میلان ٢-١ لە رۆمای بردەوە.
میلان بەو ئەنجامە سێ خاڵی دیکەی بە دەستهێنا و کۆی خاڵەکانی بەرزبووەوە بۆ ٥٢ خاڵ و ریزبەندی دووەمی وەرزەکەی گرتووە.
رۆما کە ئەوە یەکەم یارییەتی لەم وەرزەدا لە یاریگای خۆی شکستبهێنێت، بە بەدەستهێنانی ٤٤ خاڵ ریزبەندی پێنجەمی گرتووە.