هەولێر - AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی پێشوازیی كرد له هەردوو ئەستێرەی تۆپی پێ، رۆبێرتۆ کارلۆس و پاتریک کلۆیڤێرت.
مەسرور بارزانی لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی پێشوازیی لە ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەى ریال مەدریدی ئیسپانی، رۆبێرتۆ کارلۆس و ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەى بارسێلۆنا، پاتریک کلۆیڤێرت کرد.
لە دیدارەکەدا، هەردوو یاریزانەکە دوو درێسیان پێشکەش بە سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد کە بە زمانی ئینگلیزی لەسەریان نووسراوە "مەسرور بارزانی".
لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی دوو تابلۆی پێشکەش بە هەردوو یاریزانەکە کرد کە وێنەی قەڵای هەولێریان لەسەرە.
ئه‌مڕۆ سێشەممە هەردوو ئەستێرەی تۆپی پێ، رۆبێرتۆ کارلۆس و پاتریک کلۆیڤێرت به سه‌ردانێك گه‌یشتنه هه‌ولێر.
