مۆسكۆ - AA
جۆشوخرۆشی یارییه‌كانی جامی جیهانیی 2018 كه له رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌رده‌وامه و سبه‌ی سێ یاری له كۆمه‌ڵه‌كانی H و A ئه‌نجامده‌درێن.
به‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆلۆمبیا و ژاپۆن له‌گه‌ڵ پۆڵۆنیا و سێنیگال له كۆمه‌ڵه‌ی H، یارییه‌كانی یه‌كه‌م كۆتایی دێت و میسر و رووسیا له كۆمه‌ڵه‌ی A به‌یه‌كده‌گه‌ن.
سه‌ره‌تا كاتژمێر 15:00 له‌یاریگای مۆردۆڤیا له شاری سارانسك هه‌ڵبژارده‌كانی هه‌ڵبژارده‌كانی كۆلۆمبیا و ژاپۆن به‌یه‌كده‌گه‌ن له كۆمه‌ڵه‌ی H.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دووه‌میش كاتژمێر 18:00 له نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی پۆڵۆنیا و سێنیگال له‌یاریگای سپارتاك له مۆسكۆی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.