ئیستانبوڵ- AA
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستێکی لەگەڵ یاریزانی پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، رافائێل ڤاران واژوو کرد.
گرێبەستەکەی یانەی مانچێستەر لەگەڵ ئەو یاریزانە فەڕەنسییە تا حوزەیرانی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.
مانگی رابردوو یانە ئینگلیزییەکە لە بەرامبەر گواستنەوەی ڤاران بە بەهای ٤١ ملیۆن پاوەند رێککەوتنێکی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجام دا.
رافائێل ڤاران، سەرەتای ژیانی وەرزشی خۆی لە یانەی لێنسی فەڕەنسی دەست پێ کرد و دواتر لە ساڵی ٢٠١١دا گوازرایەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری ٣٦٠ یاری کرد.
لە ماوەی یاری کردنی ڤاران-دا چوار جار ریاڵ مەدرید جامی خولی یانه پاڵهوانهكانی ئهورووپای بردووهتهوه و سێ جاریش بووەتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا، هەروەها هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە بەشداری ڤاران لە ساڵی ٢٠١٨دا جامی جیهانی بردەوە.