Hakan Çopur
20 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2021
واشنتۆن – AA
ناسا ئەو وێنانەی مەریخی بڵاو کردنەوە کە لە رێگای erseveranceەوە چرکێندراون.
فەرمانگەی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانیی ئەمریکا (ناسا) نزیکەی ٢٤ کاتژمێر دوای ھاتنە خوارەوەی ئامرازی چاودێری و پشکنینی Perseverance لە مەریخ ئەو دیمەنە لە نزیک چرکێندراوانەی بڵاو کردنەوە کە لە ھەسارەی سوورەوە ھاتوون.
لەم دیمەنانەی کە لەلایەن ناساوە بڵاو کراونەتەوە یەکێک لەو دیمەنانەی رووی ھەسارەکە بڵاو کراوەتەوە کە زۆر روونە و نیشانی دەدات رێک پێش ساتی گەڕانەوەی ئامرازەکە چرکێندراوە.
لە دیمەنەکانی دیکەیشدا سەرنج خراوەتە سەر پێکھاتەی ئەو ناوچەیەی کە ئامێرەکەی لێ نیشتووەتەوە، بەرپرسانی ناسا لەبارەی ئەوم دیمەنانەوە دەڵێن: "ئەمە شتێکە پێشتر نەبیندراوە".