reva haci
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
نیویۆرك - AA
له ٣٤ههم رۆژی داخستنی حكوومه‌تی فیدرالیدا له ئه‌مریكا، ده‌زگای ناسا هۆشداری ده‌داته كارمه‌نده‌كانی بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ته‌والێته‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه هیڵ ناسا له ئۆفیسی ناوه‌ندی بۆشایی جۆنسۆن له شاری هاوستۆن-ی ته‌كساس ئاگادارییه‌كی له‌سه‌ر دیواری ته‌والێته‌كان بڵاو كردۆته‌وه‌و تێیدا داوا كراوه كه ده‌بێت كارمه‌ندی ناسا بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌والێته‌كه دڵخوازبێت.
ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی ناسا بۆته جێی سه‌رنجی یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی ناسا به‌ناوی ئه‌لیزابێس بلۆم له تویته‌ر نوسیوێتی، ''راستی ئێمه ئه‌مه‌یه. به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره وه‌رگرین بۆ به‌رده‌وامیدان به چالاكییه‌كانی وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی، كار ده‌كه‌ین به‌ڵام خزمه‌تگوزاری پاككردنه‌وه‌مان نیه''.