Zana Natık Kerem
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ ــ AA
دەستەی جیهانی بۆ لەبەركردنی قورئان هۆشداری ئەوە دەدات كە لەسەر هەندێك ئەپڵیكیشنەکانی ئەپڵ ستووری و گۆگڵ پلەی، دەستكاری قورئان كراوە و راشیدەگەیەنێت كە بەڵگەی سەڵمنێراوی لەو رووەوە لە بەردەست دایە.
لە بەیاننامەیەكدا دەستەكە رایگەیاندووە كە نموونەی دەستكاری قورئان لەسەر ئەپڵیكیشنی خستووەتە ڕوو و هەروەها بە لیستێك نموونەی قورئانی راست كە دەستكاری نەكراوە پێشكەشی ئەوانەی كردووە كە لەسەر ئەپڵیكیشنی ئەلیكترۆنی بەكاری دەهێنن.
دەستەی جیهانی بۆ لەبەركردنی قورئان لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەش كردووە كە بەم ماوانەی دواییدا لە رێگەی پۆستەی ئەلیكترۆنی دەیان نامەی بەدەست گەیشتووە كە سەرجەم ئەوانەی ناردوویانە گلەیی ئەوە دەكەن كە هەندێك لە ئایەتەكانی قورئان لەسەر تۆڕەكانی ئینتەرنێت دەستكاریان كراوە بەتایبەتیش لەسەر ئەپڵ ستووری و گۆگڵ پلەی.
دەستەی ناوبراو روونی كردووەتەوە كە بەپێی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی، دەركەوتووە لەسەر ئەپڵیكیشنی ئەلیكترۆنی دەستكاری هەندێك لە ئایەتەكانی قورئان كراوە بەوەی هەندێك لە وشەكان پاش و پێشیان پێكراوە و تەنانەت گۆڕانكاری لە جووڵەی سەر پیتەكان كراوە كە بەهۆیانەوە تەواوی ماناكانی گۆڕاوە.
دەستەی جیهانی بۆ لەبركردنی قورئان ژمارەیەك لەو ئەپڵیكەیشننانە كە دەستكاری قورئانی تیایدا كراوە و ئەو ئەپڵیكیشنە كە بەناو قورئان لە ئەپڵ ستووری بۆ فرۆشتن خراوەتەڕوو و بەناوی پێشكەوتوو "A.S.H یەهوودی" تۆماركراوە و لەسەر بەرگی بەشێوەی ساختەكاری دانراوە.
بەپێی بەیاننامەكە ئەوە ئایەتە قورئانییە كە لەسەر ئەپڵیكیشنی دەستكاری كراوە، لابردنی ژمارەیەك پیتن لە وشەكان لە ئایەتی ژمارە 14ی سورەتی تەها و لابردنی ئایەتەكان لە ئایەتی 27 تا ئایەتی ژمارە 31ی هەمان سورەت.
لە بەیاننامەكەدا دەستەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە دووەم نموونەی لە دەستكاریكردنی قورئان لەسەر ئەپڵیكیشنی بە ناوی "QURAN 360" خستووەتەڕوو كە بەهەمان شێوەیە هەڵەیەكی زۆر لە جووڵەی پیتی ناو قورئان كراوە و لە نموونەی سێیەمیشدا لە لەسەر ئەپڵیكیشنی لە ژێر ناوی " قورئان كەریم" ژمارەیەك لە ئایەتەكان لادراوە و دەستكاری جووڵەی پیتەكان كراوە.
لە بەشێكی بەیاننامەكەدا دەستەی جیهانی بۆ لەبەركردنی قورئان داوای كردووە موسوڵمانان رووبەڕووی ئەو دەستكارییانەی قورئان لەسەر ئەپڵیكیشنەکانی ئەلیكترۆنی ببنەوە و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پڕۆگرامی ئەو ئەپڵیكیشنانە بكەن كە سەرچاوەكەی دیار نییە و پێویستە ئەو قورئانانە لەسەر ئەپڵیكەیشن داونڵۆد بكەن كە سەرچاوەكانی دیار و باوەڕپێكراون.
لە بەیاننامەكەدا دەستەكە لیستێكی ئەپڵیكەیشنی باوەڕ پێكراو بە لیستێك پێشكەش كردووە و داوای كردووە بەكارهێنەرانی مۆبایلی زیرەك كە ئەپڵیكیشنی قورئانەكەی لەسەر داونڵۆد بكەن كە سەربە دەزگای ماڵی پارەداركردنی كوێتی-یە.
لە كۆتایی بەیاننامەكەدا پێشنیازی ئەوەیش كراوە كە بەكارهێنەران دەتوانن ئەپڵیكیشنی دووەم بۆ دانڵۆدی قورئان بەكار بهێنن كە ئەویش سەرچاوەكانی هەر دوو شێخ سەعد و عەبدولعەزیز مووسایە.