Büşra Selvi Öğütcen
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
لە هیندستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٤ كه‌سی دیكه بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٨٠ هه‌زار و ٧٧٦ كه‌س.
هاوکات ٨٣ هەزار و ٨٠٩ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، چوار ملیۆن و ٩٣٠ هه‌زار و ٢٣٦ كه‌س.
تا ئێستا لە هیندستان سێ ملیۆن و ٨٥٩ هه‌زار و ٣٩٩ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە له‌سه‌ر ئاستی جیهان ریزبەندی دووەمی گرتووە.
- بەڕازیل
به‌گوێرەی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٨١ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تای کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٢ هه‌زار و شەش كه‌س، هه‌روه‌ها ١٥ هه‌زار و ١٥٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٣٤٥ هه‌زار و ٦١٠ كه‌س.
له سەرانسەری به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٦١٣ هه‌زار و ١٨٤ كه‌س په‌تاكه‌یان تێپەڕاندووە و چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، لە دوای ئەمریکا و هیندستان ریزبەندی سێیەمی گرتووە لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٢٨ كه‌سی دیكه به‌هۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧١ هه‌زار و ٤٩ كه‌س.
هاوكات سێ هه‌زار و ٣٣٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٦٧١ هه‌زار و ٧١٦ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەری مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٤٧٥ هەزار ٧٩٥ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای کۆرۆنا لە مەکسیک له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاردا.
هەروەها بۆ یه‌كه‌مجار له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مەکسیک له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.