Dildar Baykan
17 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
لە ئەمریکا ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٢٢٣ ھەزار و ٧١١ کەس.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer" لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان بڵاوکراوەتەوە، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٧٢ ھەزار و ٦٧ کەس، ژنالرەی ئەوانەی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون گەیشتووەتە ھەشت ملیۆن و ٢٩٤ ھەزار و ٤٣٨ کەس. ژمارەی ئەوانەی کە بەم ھۆیەوە گیانیان لەدەستداوی گەیشتە ٢٢٣ ھەزار و ٧١١ کەس.
ھاوکات ژمارەی ئەوانەی لە ئەمریکا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە پێنج ملیۆن و ٣٩٦ ھەزاری تێپەڕاندووە و ژمارەی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون ١٢٣ ملیۆن و ٧٦٧ ھەزاری تێپەڕاند.