Dildar Baykan
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
لەگەڵ ئاشكراكردنى سەركەوتنى ڤاكسينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بە رێژەى لە سەرووى لەسەدا ٩٠، كە لەلايەن كۆمپانياى بايۆتەكنەلۆجى BioNTech ئەڵمانييەوە پەرەيپێدراوە، ناوى پ.د. ئوغور شاهين و د. ئۆزلەم تورەجى-ى هاوسەرى كە ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى ئەو كۆمپانيايەن بووەتە مانشێتى ميدياكانى ئەمريكا.
رۆژنامەى نيويۆرك تايمز-ى ئەمريكى کە يەكێكە لە بەناوبانگترين رۆژنامەكان، هەواڵى ئەم دوو هاوسەرەى لە ژێر مانشێتى "تيمى ژن-مێرد لە پشت ئەو ڤاكسينەن كە چارەسەرى كۆرۆنا دەكات".
هەواڵەكە، باسى كۆچكردنى ئەو ژن و مێردە لە توركياوە بۆ ئەڵمانيا و بەڕێوەچوونى كارەكانيانى لەو وڵاتەدا كرد.
هەواڵەكە ريپۆرتاژێكى لەگەڵ تورەجى و شاهين بڵاوكردووەتەوە كە تیايدا شاهين دەڵێت، "ئەمە دەبێتە سەرەتاى كۆتاييهێنانى سەردەمى كۆرۆنا ".
هاوکات CNN International، دامەزراوەيەكى ديكەى ميديايى ئەمريكايە كە هەواڵى تورەجى و شاهينى كردووەتە مانشێت.
سى ئێن ئێن، مانشێتى "دوو زانا و هاوسەرى تورك-ئەڵمان ڤاكسينى كۆرۆناى Pfizer/BioNTechيان پێشخستووە" بەكارهێنا.
هەواڵەكە، ئاماژەى بە چيرۆكى كار و ژيانى ئەو دوو هاوسەرە كردووە و لە هەواڵەكەياندا هاتووە، "لە كاتێكدا ئەم ڤاكسينە هەنگاوێكى مەزنە لە جيهانى زانستدا، شاهين و تورەچى، رەنجێکی گەورەيان لەسەر جيهانى سەركەوتنە پزيشكييەكان دەبێت".