Emre Gürkan Abay
06 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2021
مۆسكۆ - AA
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له رووسیا تۆماركرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ده‌زگای تەندروستی و پاراستنی مافەکانی بەکاربەر له رووسیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه دوو کەس کە لە کۆماری باشووری ئەفریقاوە گەڕاونه‌ته‌وە، ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه کە هەموو رێوشوێنێکی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی رووسیا لە تووشبوونیان به گۆڕاوەکە.
رووسیا کە ژمارەی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیکەی ١٤٤ ملیۆن کەسە، تا ئێستا زیاتر لە ٢٨٢ هەزار كه‌سی به‌هۆی تووشبوونیان به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٩،٨ ملیۆن کەسیش تووشی په‌تاكه بوون.