Nazlı Yüzbaşıoğlu,Fuat Kabakcı
06 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2021
دۆحه/ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌لی ئه‌فغانستان پێویستی به هاوكاریی مرۆیی هه‌یه، رایگه‌یاند "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویسته ئه‌م هاوكارییه مرۆیییانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له هۆكاره سیاسییه‌كان بگه‌یه‌نێته گه‌لی ئه‌فغانستان. پێویسته بۆ ئه‌مه چاو له هه‌ستیاریی قه‌ته‌ر و توركیا بكه‌ن".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی له میانی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ حهوتهمین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ستراتیجیی نێوان توركیا و قه‌ته‌ر له ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له دۆحه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كی ئێجگار باش و ریزپهڕانهیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا هه‌یه و له كۆبوونهوهكهیشیاندا چاویان خشاندووه‌ته‌وه به‌و به‌ڵگانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژوویان له‌سه‌ر ده‌كرێت و چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ش ده‌كه‌ن كه پێشتر واژوویان له‌سه‌ر كردوون و گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و قه‌ته‌ر له بواره‌كانی وه‌ك به‌رگری، ئابووری، په‌روه‌رده، كولتوور و ته‌ندروستی په‌ره‌ی زیاتریان پێ دراوه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌لی ئه‌فغانستان پێویستی به هاوكاریی مرۆیی هه‌یه، رایگه‌یاند "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویسته ئه‌م هاوكارییه مرۆیییانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له هۆكاره سیاسییه‌كان بگه‌یه‌نێته گه‌لی ئه‌فغانستان. پێویسته بۆ ئه‌مه چاو له هه‌ستیاریی قه‌ته‌ر و توركیا بكه‌ن".