Emel Gözellik
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
تا ئێستا زیاتر لە ٤٨ ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا لە جیهاندا چاکبوونەتەوە.
لەو بارەیەوە ماڵپەڕی "Worldometers" کە رۆژانە ئامارەکانی کۆرۆنا نوێ دەکاتەوە لە نوێترین ئاماردا، ئەوەی خستووەتەڕوو کە تا ئێستا ٤٨ ملیۆن و نۆ هەزار و ٤٣٧ تووشبووی کۆرۆنا پەتاکەیان تێپەڕاندووە.
ئەو چوار وڵاتەی جیهان کە زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوونیان بە کۆرۆنا لێ تۆمار کراوە لە هەمان کاتدا، زۆرترین حاڵەتەکانی چاکبوونەوەشیان لێ تۆمار کراوە و ریزبەندییەکانیان بەم شێوەیەیە:
لە هیندستان نۆ ملیۆن و ٢٥٣ هەزار و ٣٠٦. لە ئەمریکا نۆ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار و ٤١١. لە بەڕازیل پێنج ملیۆن و ٩٠١ هەزار و ٥١١ و لە رووسیا دوو ملیۆن وحەوت هەزار و ٧٩٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە سەرتاسەری جیهانیش، ١٩ ملیۆن و ٦٦٨ هەزار و ٧٧٨ تووشبووی کۆرۆنا تا ئێستا چارەسەریان بەردەوامە.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەریهەڵدا و تا ئێستا بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و ناوچەدا بڵاوبووەتەوە.
تا ئێستاش ٦٩ ملیۆن و ٢٥٤ هەزار و ٣٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمارکراون.