دوو زانای ئەمریکا خەڵاتی نۆبڵ'یان لە بواری پزیشکی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ پێ بەخشرا
ھەریەک لە ڤیکتۆر ئەمبڕۆس و گاری ڕوڤکۆن کە دوو زانای ئەمریکایین بە ھۆی کارەکانیان لەسەر "دۆزینەوەی مایکرۆRNA و ڕێکخستنی جینەکان" خەڵاتی نۆبڵ'یان لە بواری پزیشکی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ پێ بەخشرا.

Istanbul
ئەنقەرە ــ AA
ھەریەک لە ڤیکتۆر ئەمبڕۆس و گاری ڕوڤکۆن کە دوو زانای ئەمریکایین بە ھۆی کارەکانیان لەسەر "دۆزینەوەی مایکرۆRNA و ڕێکخستنی جینەکان" خەڵاتی نۆبڵ'یان لە بواری پزیشکی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ پێ بەخشرا.
ئەوەش لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاندرا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیمانگای کارۆلینسکا لە سوید ئەنجامدرا.
ئەو دوو زانایە جۆرێکی نوێی "مایکرۆ" RNA"یان دۆزیوەتەوە کە ڕۆڵێکی گرنگ لە ڕێکخستنی جینەکاندا دەگێڕێت.
لێکۆڵینەوەکەی ئەو دوو زانایە دەریخستووە کە "مایکرۆ"RNA"، پێویستە بۆ زیندەوەرە فرە خانەییەکان لەوانەش مرۆڤ، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە گەشەکردن و کارکردنی زیندەوەرە زیندووەکاندا.